چالاکوانێکی بادینان لە زیندان ئازاد کرا


 دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی کە شەش مانگ بوو ئەمرۆ پێج شەممە، چالاکوان عەباس ئاڤاشین ئازادکرا.
 
پەیامنێری " سپی " ئاماژەی لە بادینان زانیاری ئەوەی بڵاوکردەوە کە عەباس ئاڤەشین کۆتایی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن ھێزێکی ئاسایشەوە لە شارۆچکەی شێلادزێ دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبرێتە ئاسایشی دھۆک.

٣ی ئازاری ٢٠٢٤ بەپێی مادەی ١ی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی ھەمواری پەرلەمانی کوردستان بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیویەکی سەربازانی تورکیا لە گەلی بالندای دەڤەری بارزان، کە پێشتر کەسایەتیەکی بارزانی بڵاویکردبووەوە لە کەناڵی سۆشیال میدیای ئاڤاشین.

ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.



AM:12:21:24/05/2024