چەمچەماڵ.. بەهۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك گەنجێک گیانی لەدەستدا

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، بڵاویكرده‌وه‌" ئەمڕۆ دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای ناحیەی تەکیەی (کاکەمەند ــ ئاخجەلەر)، دەستبەجێ تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا (١٢٢)ی بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی روداوەکە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ده‌ركه‌وت به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ گەنجێکی تەمەن (٢٣) ساڵان گیانی لەدەستداوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، له‌ ئێستادا تیمەکانیان سه‌رقاڵی رێكاره‌ یاساییه‌كانن و دواتر ته‌رمه‌كه‌ راده‌ستی خێزانەکەی ده‌كرێته‌وه‌.


AM:10:30:24/05/2024