کەشناسی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکات و خێرایی باش زیاد دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ خێرایی زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزوخۆڵ". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشدا، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیشدا ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورە بروسكە هەیە، هەروەها خێرایی با هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ لە كەشی ناوچەكەدا، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم و مەودای بینین (٦ - ٨) کم دەبێت، بەڵام لە کاتی تۆزوخۆڵ (٣ - ٥)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٤

سلێمانی: ٣٣

دهۆک: ٣٤

زاخۆ: ٣٥

هەڵەبجە: ٣٥

کەرکوک: ٣٨

سۆران: ٣٠

حاجی ئۆمەران: ٢٠

گەرمیان: ٢٠


AM:11:06:24/05/2024