بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەگۆڕدرێت


وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم پیرۆزبای لە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی د. ئارام محەمەد ساڵح دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربوونیەوەو، بەم پێیە ناوبراو لە جێگای عەمید  ئاسۆ شێخ تەها دادەنرێت .

لە هەژماری کۆمەڵایەتی تۆڕی X رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ( ماوە بەسەرچووی ) هەرێم لە پۆستێکدا دەڵێت " پیرۆزبایی لە عەمید. د.ئارام محمد ساڵح دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی".

لە درێژەی پۆستەکەیدا کە وەزیری ناوخۆ وێنەیەکی خۆی و بەڕێوەبەرە نوێکەشی بڵاوکردۆتەوە، دەڵێت" هیوای بەختی باش و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم پۆستە گرنگەدا".

رێبەر ئەحمەد لە کۆتایی پۆستەکەیدا جەخت دەکاتەوە " هیوادارین ڕۆڵە نوێیەکەی سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا بەرز بکاتەوە".

عەمیدی د. ئارام محەمەد ساڵح دانیشتووی سلێمانییە، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە بواری ( قانون خاص)و کەسێکی ئەکادیمی و یاساییە، پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە نوێیە داواکاری گشتی بووە لە دادگای هێزەکانی ناوخۆ.

برازای د. عەلی سەعید سەرۆکی پێشووتری زانکۆی سلێمانی یە، برای پزیشکی ناسراو ئەریوان محەد ساڵحە. 




PM:01:35:24/05/2024