پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی حاجییانی هەرێم ناگرێتەوە

دەستەی حەج و عومرەی عێراق پێدانی دۆلار بەنرخی فەرمی بە حاجییان ڕاگەیاند بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بەڵام هەرێم ناگرێتەوە.

 بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند" کە حکومەتی عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییانی دەدات، بەڵام حاجییانی هەرێم ناگرێتەوە، و حاجییانی هەرێم بەهۆی نەبوونی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین ناتوانن سوودمەنج بن لەو بڕیارەی دەستەی حەج و عومرەی عێراق".

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتریش زۆرهەوڵماندا لەرێگەی بانکێکی ترەوە دۆلار بە نرخی فەرمی دابین بکەین، بەڵام، تاوەکو ئێستا نەکراوەو ئێستا حاجیان ئامادەکاری بۆ گەشتی حەج دەکەن، بۆیە بریارەکە حاجیانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

لەهەرێمی کوردستان رۆژی ٢٧ی ئایار یەکەم گەشتی حاجیان بۆ گەشتی حەج دەستپێدەکات و رۆژی ٥ی حوزەیران کۆتا گەشت ئەنجامدەدرێت.




PM:02:02:24/05/2024