نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی و لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ( ماوەبۆدرێژکراوەی) هەرێم بە سەردانێکی فەرمی و چاوەڕوانکراو دەچێتە ئەبوزەبی و لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتووێکردنی پەیوەندی و بەڕێوپیشبردنی کەرتی بازرگانی هەردوو وڵات".
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا " هه‌ردوو سه‌رۆک زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن".
دوای تورکیا و ئێران، ئیمارات بە سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.