خورماتوو.. بەهۆی کێشەی زەوی وزار کەسێک لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت

لەسنووری خوورماتو دووبرای لەسەر زەوی دەبێتە دەمەقاڵێیان و یەکێکیان دوکوژرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی( سپی) لە  لە گوندێکی سنووری خورماتوو دوو برا لەسەر کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی دەمەقاڵێیان بووە و دواتر یەکێکیان بە گولـلە ئەوەی دیکەیانی کوشتووە.

زانیارییەکان دەریانخستووە کە بکوژەکە مامۆستایە و بەڕێوەبەری خوێندنگەیەکە و هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.



PM:06:37:24/05/2024