فەلەکناسێکی میسری یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات

سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات.

تەها ڕابح، سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر ڕایگەیاند، بەپێی حیساباتی فەلەکی، سەرەتای مانگی ژی الحجە بۆ ساڵی کۆچی ١٤٤٥ دەکەوێتە ڕۆژی هەینی ٧ی حوزەیران و بەمجۆرە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە ڕووی فەلەکییەوە دەکەوێتەوە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیران.

تەها ڕابح، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هیلالی مانگی ژی الحجە ڕاستەوخۆ لە کاتژمێر ٢:٣٩ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی قاهیرە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی زولقیدە ١٤٤٥ کە هاوتایە لەگەڵ ٦ی حوزەیرانی داهاتوو، دەبینرێت،بەو پێیە ڕۆژی ١٦ی حوزەیران دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.


PM:12:10:25/05/2024