لەبارەی دروێنەکردنی گەنمەوە كشتوكاڵی هەولێر جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت" پێش دروێنەکردن هۆشیار بن".
بهڕێوبهرایهتی گشتی كشتوكاڵی ههولێر ژمارەیەک رێنمایی ئاڕاستهی جوتیاران و خاوهن دهڕاسهكان دهكات و رایدهگهیهنێت" بهر له دروێنهكردن نابێت له حیمكردن لهناو كێڵگهی گهنم و جۆ ئهنجامبدرێت".
دەقی ڕێنماییەکانی کشتوکاڵی هەولێر بۆ جوتياران و خاوەن دەڕاسەکان بەمشێوەیەیە:
١- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (٦کغم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.
٢- نابێت بە هیچ شێوەیەک لە حیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
٣- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.
٤- چاککردنی ڕێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.
٥- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.
٦- شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان؛ ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.
٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.