لەبارەی شایستەی وەبەرهێنانی هەرێم پلاندانانی عێراق روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی عێراق پابەنەدە بە رێژەی دابینکراو بۆ هەرێمی کوردستان". 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەرنامەی گەشەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی ڕابردوو ماوەتەوە  ٦.٩٤ ترلیۆن دینارە، هەروەها ئەو پارەیەی لە پڕۆژەی ئاسایشی خۆراک ماوەتەوە ٥.٨٢ ترلیۆن دینارە و کۆی گشتیان ١٥.٨٧ ترلیۆن دینارە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی تەرخانکراوە بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتە فیدراڵیەکان کە لە پارێزگاکان جێبەجێدەکرێن بەبێ هەرێم بڕی ٣٨.٤٢١ ترلیۆن دینار بووە، بەمەش کۆی ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستی پارێزگاکاندایە دەگاتە ٤١.٥٢٤ ترلیۆن دینار. 

وەزارەتەکە لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" بە پشتبەستن بەوانەی سەرەوە، ئەو بەراوردکارییەی کە لە میدیاکاندا دەرکەوت، لە نێوان تەرخانکردنی گەشەپێدانی هەرێمەکان بۆ پارێزگاکان، لەگەڵ کۆی خەرجییەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بەراوردێکی نادروستە، بەڵکو دەبوو بەراوردکردنەکە بکرایە لە نێوان کۆی خەرجییەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکان کە لە خەرجییەکانی وەبەرهێنانەوە دێت بۆ وەزارەتەکان کە دەکاتە ٤١.٥٢٤ تریلیۆن دینارە". 

دوپاتی دەکەنەوە کە حکومەتی عێراق پابەنەدە بە رێژەی دابینکراو بۆ هەرێمی کوردستان. 


PM:05:22:25/05/2024