زانیاری نوێ سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەنرا

بەغدا ئامادە نییە لە رێگەی کۆدەوە هاوشێوەیە مانگەکانی پێشوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بنێریت.

بەگوێرەی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە کە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بە ناو و بە چابکراوی بنێرێن، و وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو بە کۆد مووچەی هێزەئەمنییەکان بنێرێت".

زانیارییەکان دەریان خستووە کە وەزارەتی دارایی هەرێم رازی نییە ناوی هێزە ئەمنییەکان رادەستی عێراق بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی ٥ بەبێ پلەبەرزکردنەوە رادەستی بەغدا دەکرێت، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە چارەنووسی نادیارە.



PM:12:25:26/05/2024