هەرێم یەکەم بڕە پارەی داهاتی نا نەوتی دەنێرێت بۆ بەغدا.. هەرێم لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم دوانیوەرۆیە یەک شەممە، یەکەم بڕە پارەی داهاتی نا نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، لەلایەکی ترەوە لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی پێنج رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم کە ئەمڕۆ یەک شەممە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت بە کاش دەبێت و لە رێگای لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەبێت.

لەلایەکی ترەوە لە دوو رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی پێنج ی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکات بەو ئامانجەی پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت.

تا ئێستا مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لە بەغداوە رەوانەی هەرێم نەکراوەو، ئەم توێژە فراوانە مووچەیان وەرنەگرتووە، چاودێران ئاماژە بۆ بوونی گومان دەکەن لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەسەر لیستەکان و ژمارەکانیان، لەلایەکی ترەوە ئاماژە بەوە دەکرێت کە هەرێم تا ئێستا داهاتی نانەوتی نە ناردووە بۆ بەغدا ئەمەش هۆکارە بۆ نەناردنی لە بەغداوە. 



PM:04:22:26/05/2024