نرخی کارەبای سیتییەکان راگەیەندرا


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هەر سیتییەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ ی ئایار بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد، کە بریتییە لە ٢٥٠ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".

هاتووشە "بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (250) دینار".

راگەیاندنی کارەبا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "پێویستیشە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".




PM:04:56:26/05/2024