ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" حاجیانی هه‌رێمیش ده‌توانن بڕی ٣ هه‌زار دۆلار به نرخی فه‌رمی وه‌ربگرن".
دارا سێكانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەمشەو یەکشەممە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک ڕایگەیاند" له لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندین حاجیانی كوردستانیش ده‌توانن سودمه‌ندبن له گۆڕینه‌وه‌ی دراو بە نرخی فەرمی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی (ره‌شید، ڕافیده‌ین) هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه باركۆدیان بۆ دیاریكراوه پێویسته له‌و بانكانه‌دا بێت".
دارا سێكانیانی ده‌شڵێت" ئه‌گه‌رچی لقی ئه‌و بانكانه له هه‌رێم نیه، به‌ڵام حاجیان ده‌توانن له بانكه‌كانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق سودمه‌ندبن، هه‌رچه‌ند ئێستا جیاوازی نرخی دۆلار له‌گه‌ڵ نرخی فه‌رمیدا وه‌ك جاران زۆرنیه".
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، ده‌بێت حاجیان باركۆدیان پێبت ناو زانیاریان له و باركۆده‌دا هه‌یه و به‌ڵگه‌كانی سه‌فه‌ری حه‌جیان پێبت تائێستاش باركۆدی ئه‌و حاجیانه نه‌نێردراوه كه به ڕێگای وشكانی گه‌شتی حه‌ج ئه‌نجامده‌ده‌ن.