کەمێک پێش ئێستا دژی وەرگرتنی پارە لێیان خوێندکارانی بەشه ناوخۆی کوڕان و کچانی زانكۆی راپەڕین، لە بەردەم بەشە ناوخۆییەکانیان لە رانیە گردبوونەوە.
ئەمشەو یەکشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ خوێندکارانی بەشە ناوخۆی کوڕان و کچانی زانکۆی راپەڕین لە رانیە دژی وەرگرتنی پارە لێیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
بەوتەی خوێندکارە ناڕازییەکان، پێش چۆڵکردنی بەشە ناوخۆییەکانیان داوایان لێکراوە کە دەبێت بڕی حەوت هەزار دینار بدەن، هەروەها داواى پێنج ههزار دیناریشیان لێكردوون بۆ باج.