هەڵمەتی داکۆکیکردن لە چیای گۆیژە بەردەوامەو بە دەیان هەزار کەس ناڕەزایەتی دەردەبڕن

هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی شێواندنی چیای گۆیژەو ئەزمەڕ بەردەوامەو بە دەیان هاوڵاتی لە دوو رۆژی رابردوودا لە سۆسیال میدیا و میدیا ئەلکترۆنی دژی ئەو شێواندنەی بۆ ئەو چیایە دەکرێت لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەو بە ڕەزامەندی شارەوانی سلێمانی، بەردەوامەو ژمارەی خەیاڵی پاڵشتی دەکەن وتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەرتاپای بۆتە جێگای نارەزایەتی.

لە نێو ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییەدا بە سەدان هاوڵاتی و رۆشنبیر و هونەرمەند و فیگەری ناسراوی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی لە خۆگرتووەو بە رێژەیەکی رەها دژی ئەو شێواندنە وەستاونەتەوە.

ئەبوبەکر هەڵدنی لە پۆستێکدا بە ناونیشانی "عوزر لەقەباحەت خراپتر!!؟ دەڵیت" یانی چی حکومەت ئەم هەموو داهاتەی هەیە بۆ چارەسەری کێشەی هاتوچۆ دەبێت پەنابباتە بەردەم کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت ولەبەرامبەر فراوانکردنی پڕۆژەکانیدا .
ئەو داهاتەی ڕۆژانە حکومەت لەڕێگەی باجەوە کۆی دەکاتەوە ناتوانێت دووکیلۆمەتر ڕێگای پێ چاک بکات تاجوانی  گرد وشاخ وسروشتەکەی سلێمانی  وەک خۆی بمێنێتەوە".

نوسەرو چالاکوان ئەڤین عەزیز لە نوسینێکدا دەڵێت" لە سلێمانی نابێ رێگە بدرێ  وەک هەولێر دوو ملیۆن  داعشی خەوتوی تێ بکرێ کە  لە پەلکانە گەنمی کورد دەسوتێنن و لە شەنگالیش گێچەڵ بە  ئێزدییەکان دەکەن".  

سەلام محەمەد کە هاوڵاتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" 
تاوان دژی ژینگە، تاوانە دژی مرۆڤایەتی و هەموو بونەوەرەکانی سەرزەوی. مرۆڤ ئەگەر جێگری خودا بێت لەسەر زەوی نابێ ئاوا جەستەی دایکی بریندارکات - گۆیژە ئەبوو بە گوڵ و دارستان بڕازێنرێتەوە نەک بە خەنجەر جەستەی ئاوا هەڵدڕن و شەڵاڵی خوێن بکرێ".

شەماڵ کابان پێشمەرگەی کۆن لە پۆستێکدا دەڵێت" ئێـــوە‌ن دوژمـــــنــــی ئـــــــە‌م شـــــــــارە‌..ئێوە‌ چیتان  لە‌م شارە ئە‌وێت، كاولتان كرد، تاڵانتان كرد، داروپە‌ردویتان روخان، ھە‌رچی زە‌وی و زارە‌ لە‌سە‌ر خۆتان و ماڵ و منداڵ و كە‌سوكارتان تاپۆتان كرد، شارتان لە‌شاری رۆشنبیریە‌وە‌ كردە‌ شارێكی بێ خوێندنگا و رۆشنبیری".

حەمە فریق حەسەنی نوسەر لە پۆستێکی کورتدا نووسیوویەتی" دەچمە سلێمانی گۆیژە وێرانە.. وێرانی دەستی چاوچنۆکانە".

مینا کەرکوک خاتوونێکی رۆشنبیرە نووسیوویەتی" دڵ و هەناوی گۆیژەو دەباشانیان لە لاشەی سلێمانی دەرهێنا،  هۆ نەوەکانی کاکە ئەحمدی شیخ  و  مرۆڤەکانی شاری رۆشنبیری و هەڵمەت و قوربانی ئێوە لە کوێن...؟".

گۆنا عومەر چالاکوان دەڵێت " نابۆشێواندنی سیمای چیای گۆیژە (کانگای سرووشی شاعیران وهونەرمەندان, شاکارە جوانە بێ خاوەن و زەوتکراوەکەی سلێمانی لە لایەن دەسەڵاتدران وسەرمایەدارانی دژ بەجوانی و چاوچنۆک)".

نوسەر، یاسینی ئافتاو دەڵێت" ئاستی تاوان و دەستدرێژیی حیزبی دەسەڵاتداری ئەم ناوچەیە بۆ سەر سرووشت و بە تایبەتیی شاخێکی وەکو گۆیژە تا ئاستی بێشەرمیی عەیانە، یەکەم بەپرسیش بەرێزێکە بە ناوی بافڵ جەلال تاڵەبانی (ئەوەی وتی بۆ لەمەودوا من بەرپرسی هەموو چاک و خراپییەکی ئەم ناوچەیەم)، ئینجا براکەی بەڕێز کاک قوباد (ئەوەی خاوەنی پرۆژەی گەشتوکاڵ و یەک دونیا پرۆژەی سەر کاغەزە)".

د. عەعفەر عەلی مامۆستای زانکۆ و پەرلەمانتاری پێشوو دەڵێت" 
شارەوانی لە نێو سەدان چارەسەر، خراپترینی هەڵبژاردووەو بێباکانەش داکۆکی لێدەکات..لەدونیای ئێستادا، جاهیلێک ئەمە دەزانێت: «گردێک، شاخێک، ئەگەر داری پێوەنەبێت، مانای ئەوە نییە بلۆکڕێژ بکرێت، بەڵکو دەبێ سەوز بکرێت».
هەروەها لە درێژەی نوسینەکەیدا لەهەمووی ترسناکترمان پێشان دەدات و دەڵێت" وەزارەت، وەبەرهێنان، شارەوانی و ژینگە، سەری ڕەزامەندیان بۆ وشککردنی سییەکانی شار لەقاندووە».

ئەم نووسینانەی تۆڕی کۆمەڵایەتی کە بە دەیان هەزار دەخەمڵێنرێت، مشتێکە لە نموونەی خەراوارێک کە هەموویان داوای راگرتنی شێواندن و وێنرانکردنی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ دەکەن.


















AM:09:35:27/05/2024