گەنجێکى کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی گاڕانی مەریوان لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆ لە ئۆتۆمبێلێک، شۆفێرەکەی بە ناوی ئاژوان کیانییان گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سوپای پاسداران بە گومانی هەڵگرتنی شتوومەکی قاچاغ ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا ئەو لاوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ٣٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون و زیاتر لە ٢١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.



PM:01:18:27/05/2024