کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە و خێرایی باش زیاد دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات و ئەمڕۆش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ تا ٣) پلە بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، بەڵام لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ (٣٠)کم، هاوکات مەودای بینین (٧ - ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٧

سلێمانی: ٣٣

دهۆک: ٣٥

زاخۆ: ٣٦

هەڵەبجە: ٣٥

کەرکوک: ٣٩

سۆران: ٣١

حاجی ئۆمەران: ٢٤

گەرمیان: ٤٠


AM:10:11:28/05/2024