سودانی‌و بارزانی جەخت لە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەنەوە

محمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی لە مینانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا جەختیان لە درێژەی کۆبوونەوە و دیالۆگیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کردەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە بەغداد له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سودانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخى عێراق به‌ گشتى و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور تاوتوێکران. 

هەر وەک ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" هەرودوولا هاوڕابوون له‌ سەر پێویستی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنياتنه‌رانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتە و هاوڵاتییانی عێراقدا بێت". 

بەیانیی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێک گەیشتە عێراق و لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکە کۆبووەوە.


PM:01:43:30/05/2024