کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان دەتوانن بنکەی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆیان لێ کاندید کردووە".
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە" کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان دەتوانن بنکەی دەنگدانیان بگۆڕن بۆ ئەو بنکانەی کە تێیدا کاندیدن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە تا ئەو کاتە جێبەجێدەکرێت کە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت.