چالاکی گۆیژە بپارێزە دەستیپێکرد
عەبدولرەقیب یوسف سەردانی گۆیژەی کرد


ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سلێمانی چالاکی گۆیژە بپارێزە دەستیپێکرد، لەلایەکی تریشەوە کەسایەتی رۆشنبیر و پسپۆری بواری شوێنەوارناسی عەبدولرەقیب یوسف بۆ سەرکۆنەکردنی شێواندنی چیای گۆیژەی، سەردانی ئەو چیایەی کرد. 

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە رێکخراوی ئازادی بوون لە سلێمانی ژمارەیەک رێکخراو و کەسایەتی ژینگە پارێز کۆبوونەوەو بڕیاریاندا دەست بە چالاکییەکانی گۆیژە بپارێزە بدەن بۆ بەرگرتن لەو هەڵمەتی شێواندنەی لەلایەن چەند کۆمپانایەکەوە دەکرێتە سەر چیاکە.
لە راگەیادنێکدا کە داوای کۆبوونەوەکە لە لایەن چالاکی" گۆیژە بپارێزە " وە بڵاوکرایەوە، هاتووە"  بۆ پارێزگارییکردن لە شاخی گوێژە "تیمی گوێژە بپارێزە" پێکهێندرا. تیمەکە گرنگیی دەدات بە لایەنەکانی(ژینگە و رەگەزەکانی، جیۆلۆجیی، شوێنەواریی، یاسایی) کاری بۆ بکرێت و مەترسییەکانی ئاشکرا بکرێن. لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەکانی بەگەڕدەخات لە ڕێگەی چالاکی مەدەنییەوە".

لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم تیمە بەکراوەیی ئەمێنێیەوە، هەر رێکخراو و چالاکوان و کەسێک کە بە ئامانجی پاراستنی ژینگە کاردەکات، ئەوا دەتوانێت بەشداریی و پاڵپشتیی "تیمی گوێژە بپارێزە" بکات. هەروەها داوا لە هەموو هاوڵێ‌تییەکیش دەکات، هاشتاگەکەیان لە سۆشیاڵ مێدیا بە کار بهێنن.

هەروەها لە میانەی ئەو سەرکۆنەکردنانەدا کە رۆشنبیران و چالاکوانان دژی شێواندنی چیای گۆیژە ئەنجامی دەدەن، پسپۆری بواری شوێنەوار سازی لەگەڵ چەند چالاکوانێکدا سەردانی چیای گۆیژەیان کرد.

#گۆیژە بپارێزە دەستی بەچالاکییەکانی کرد

"تیمی گۆیژە بپارێزە"، بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکان و تێکدانی شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانیی، دەستی بەچالاکییەکانی خۆی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە(٣٠/٥/٢٠٢٤)، بەدەسپێشخەریی تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون، بەئامانجی پاراستنی سروشتی شاخی گۆیژە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا کە تیایدا چەندین رێکخراوی ژینگەیی، چاکوانی مەدەنیی، نووسەر، رۆژنامەنووس، کەسایەتیی و مامۆستای زانکۆ بەشدار بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەمێژووی پێشێلکاریی و دەستدرێژییەکانی سەر ژینگە لە هەرێمی کوردستان کران. بەتایبەت گفتوگۆکرا لەبارەی مەترسییەکانی لە ناوبردنی شاخەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتر شاخی گوێژە.

بۆ پارێزگارییکردن لە شاخی گوێژە "تیمی گوێژە بپارێزە" پێکهێندرا. تیمەکە گرنگیی دەدات بە لایەنەکانی(ژینگە و رەگەزەکانی، جیۆلۆجیی، شوێنەواریی، یاسایی) کاری بۆ بکرێت و مەترسییەکانی ئاشکرا بکرێن. لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەکانی بەگەڕدەخات لە ڕێگەی چالاکی مەدەنییەوە.

ئەم تیمە بەکراوەیی ئەمێنێیەوە، هەر رێکخراو و چالاکوان و کەسێک کە بە ئامانجی پاراستنی ژینگە کاردەکات، ئەوا دەتوانێت بەشداریی و پاڵپشتیی "تیمی گوێژە بپارێزە" بکات.



داوا لە هەموو کەس دەکەین، ئەم هاشتاگە لە سۆشیاڵ مێدیا بە کار بهێنێت:
#گۆیژە_بپارێزە
#احمی_جبل_گۆیژە
#Protect_Goizha_Mountain
ڕێکخراوەکان:
1. ڕێکخراوی ئازادبوون.
2. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
3. ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
4. دەستەی داکۆکیکردن لە سروشتی سلێمانی.
کەسایەتییەکان:
1. نیهایەت ئەحمەد – ڕۆژنامەنوس.
2. هێلین ڕەشید – ڕاگەیاندکار.
3. ئەنوەر ئەحمەد – ڕاگەیاندکار.
4. هاژە خالید – ئەندامی تیمی ژینگە.
5. سەنگەر عەبدوڵا – وێنەگر.
6. سەروەر قەرەداغی – ڕۆژنامەنوس و پارێزەری ژینگە.
7. ئامینە ئەحمەد محمد – چالاکوانی ژینگەیی.
8. پەروا عەلی – چالاکوانی مەدەنی.
9. بەهار مونزیر – چالاکوانی مەدەنی.
10. ئارام جەمال – چالاکوانی مەدەنی.
11. عیماد حەمید عەلی – چالاکوانی مەدەنی.
12. ئاکۆ محمد مەحمود – چالاکوانی مەدەنی.
13. نامۆ شەریف مەجید – چالاکوان.
14. ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا(ئەبوبەکر هەڵەدنی) – چالاکوان.
15. سوارە مەحمود حەسەن – ڕۆژنامەنوس.
16. یەریڤان حەمید محمد – ماستەری لە ژینگە.
17. ستارە عارف – چالاکوانی مەدەنی.
18. شوان محمد مەحمود – ئەندامی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشتی سلێمانی. 
19. هەڵگورد ئەحمەد محمد – مامۆستای زانکۆ.
20. ئومێد محمد ساڵح – ڕۆژنامەنوس و شارەزایی دادوەری.
21. نەخشەوان زیاد – مامۆستای زانکۆ و خۆبەخش لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
22. یاسین عومەر ئیبراهیم (یاسین ئافتاو) – نوسەر.
23. هەڵوێست عەبدوڵا – ئیکۆفێمێنیست.
24. بەسۆز محمد – خوێندکار.
25. ئاسۆ جەوهەر – ڕۆژنامەنوس و پارێزەی ژینگە.
26. بڕوا ستار عومەر – سەنتەری (K.I.E).
27. فیدیاس عوسمان – ئازادبوون.
28. مەعروف مەجید – ب. ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

بۆ پەیوەندیکردن بە گرووپی ئەم چالاکیەوە جۆین  بکە بەم وەتس ئاپەوە 
بۆ پەیوەندیکردن بە گرووپی ئەم چالاکیەوە جۆین  بکە بەم وەتس ئاپەوە https://chat.whatsapp.com/HVGYPZJFYqB1l1SbTYSH6s





PM:10:06:30/05/2024