بەرەی گەل: ئەو تاڵانکاریانەی دەسەڵات لە زەوی و زاری سلێمانی رەتکراوەیە و دەبێت رابگیرێت

هەڵمەتی بەرگرتن بە وێرانکردنی گوێژە بەردەوامە و ئەمجارە بەرەی گەل لە راگەیەنراوێکدا لەسەر وێرانکردنی شاخی گوێژە هاتەدەنگ و نارەزایەتی دەربڕی و دەڵێت" ئەو تاڵان و بڕۆیەی لەزەوی و زاری سلێمانی و تێکڕای شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرێوە دەچێت رەتکراوەیە و دەبێت رابگیرێت".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە بەرپرسیارێتی ئەم تاوانە بەرامبەر سروشت و ژینگە و جوانی سلێمانی دەخەینە ئەستۆی حزبەکانی دەسەڵات و داواکارین رایگشتی کۆمەڵگای مەدەنی و میدیا و تێکرای چین و توێژەکان دژ بەم تاوانە هەڵوێست وەرگرن و بێنە سەرخەت و دەستخۆشی زۆریشمان هەیە لە هەموو ئەو قەڵەم و دەنگ ورەنگە بوێر و ئازایانەی رایگشتی سلێمانین دەرهەق بەو تاوانکارییە جوڵاندوە.

دەقی بەیاننامەکە بەرەی گەل: 

نیگەرانین لەو هەوڵانەی دەسەڵات و کۆمپانیاکانی بەرامبەر شاخ و بەرزاییەکانی سلێمانی بە گشتی و چیای گۆیژە بە تایبەتی دەیکەن و ئەو تاڵان و بڕۆیەی لەزەوی و زاری سلێمانی و تێکڕای شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرێوە دەچێت رەتکراوەیە و دەبێت رابگیرێت، هەموو ئەو زەویانەش کە لە دەشتایی و گرد و بەرزایی و چیاکان داگیرکراون دەبێ بگەڕێندرینەوە.

بەرپرسیارێتی ئەم تاوانە بەرامبەر سروشت و ژینگە و جوانی سلێمانی دەخەینە ئەستۆی حزبەکانی دەسەڵات و داواکارین رایگشتی کۆمەڵگای مەدەنی و میدیا و تێکرای چین و توێژەکان دژ بەم تاوانە هەڵوێست وەرگرن و بێنە سەرخەت و دەستخۆشی زۆریشمان هەیە لە هەموو ئەو قەڵەم و دەنگ ورەنگە بوێر و ئازایانەی رایگشتی سلێمانین دەرهەق بەو تاوانکارییە جوڵاندوە.

ماوەیەکی زۆر نییە کە نزیکەی ٤٠٠ ملێۆن دۆلاری دزراوی داهاتی سلێمانی لە دەرەوەی وڵات دەستی بەسەردا گیراو، کەچی دەسەڵاتدارانی ئەم زۆنە دەرسیان وەرنەگرتوە و بەردەوامن لە بەتاڵانبردن و شکاندنی شکۆی شاری سلێمانی، ئەو شارەی لە مێژوی خەباتی رزگاریخوازی و فیداکارییدا سەرمەشقە و هەر لەبەر ئەوەشە کە چەندین نازناوی هاوشیوەی شاری هەڵمەت و قوربانی و شارە حەیاتەکە و پایتەختی رۆشنبیری وەرگرتوە.

ئێمە لە بەرەی گەل، داواکارین ئەم تاوانانە بەرامبەر سلێمانی و سروشتە جوانەکەی کە بەناوی وەبەرهێنان و پرۆژەی نیشتەجێبون و رێگاوبانەوە دەکرێ و ئامانجەکەی بەرژەوەندی ماددی و کۆکردنەوەی پارەیە لەسەر حیسابی سلێمانی وخەڵک و خاک و سروشتە جوانەکەی، بە خێرایی ڕابگیرێ.
هیچ هێز و دەسەڵاتێک بە بەعسیشەوە نەیتوانیوە ئیرادە و خۆراگری سلێمانی بشکێنێ تا دەسەڵاتدارانی ئێستا بتوانن، ئەو زیادەرۆیی و تاوانانە بەرامبەر سلێمانی لە ئیستا و ئایندەشدا قبوڵکراو نین و بە توندی دژیان دەوەستینەوە.

بەرەی گەل
٢٧ ی ٥ ی ٢٠٢٤



AM:09:38:31/05/2024