لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە

سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە حەوت ناوچەی باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دووبارە دەکرێتەوە. 

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە حەوت شارۆچکە و شارەدێی باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە لە هەفتەی داهاتوودا لە هەریەک لە شارۆچکەکانی جورنی رەشی سەر بە روحا، پنارباشی سەر بە قەیسەری، گویزەلیورتی سەر بە ئاکسارای، شارەدێکانی ساغڵکی سەر بە ئاکسارای، ئاکپازاری سەر بە دەرسیم، بویوککارشترانی سەربە کرکلارەلی و گوینەیکایای سەر بە سێواس ئەنجام دەدرێت. 

رۆژی ٣١ی ئازاری ئەمساڵ ناوەندەکانی دەنگدان لە تورکیا و باکووری کوردستان، بە ڕووی دەنگدەراندا کرایەوە تا نوێنەرانی خۆیان بۆ پێنج ساڵی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان هەڵبژێرن. 

بەپێی ئەنجامەکان، لە ئامەد و وان و ماردین و دێرسیم و نۆ شاری گەورەی باکوری کوردستان، دەم پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا. 



PM:02:00:31/05/2024