رۆژی یەک شەممە مووچەی هێزە ئەمنییەکان رەوانەی هەرێم دەکرێت


سەرەتای ئەم هەفتەیە کۆتایی بە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دێت و بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەو توێژە دەگاتە هەرێم.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە " سپی " راگەیاند کە رۆژی یەک شەممە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەی سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە هەولێر دەکرێت.

تا ئێستا مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بە پێشمەرگەشەوە وەرنەگیراوە، تا ئێستا هۆکارێکی روون نییە لە پشت نەناردنیەوە، هەندێک ناوەند هۆکەی دەگەڕانەوە بۆ گومانی وەزارەتی دارای عێراق لە لیستی مووچەی ئەو هێزانە، هەندێک ناوەندی تریش دەیبەستەوە بە رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی لەهەرێمەوە بۆ بەغدا، کە هەفتەی رابردوو ئەو بڕە پارەیە نێردرا.

هەفتەی پێشوو هەرێم لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمیشی نارد.



PM:09:05:31/05/2024