دهۆک.. فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دەکەوێتە خوارەوە

ئەمڕۆ هەینی ٣١ ی ئایار فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سنوری پارێزگای دهۆک و بە دیاریکراوی لە ئامێدی کەوتە خوارەوە.

بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەست ماڵپەڕی " سپی ' کەوتووە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە کۆمەڵگای " کوانی " لە قەزای ئامێدی کە زۆربەی دانیشتوانەکەی مەسیحین کەوتۆتە خوارەوە.

تا ئێستا لایەنی خاوەنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە نەناسراوە.

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە لە شوێنێ چۆڵدابووەو هیچ زەرەرێکی بە هاوڵاتیان نە گەیاندووە. 




PM:09:45:31/05/2024