ئاگرکردنەوە لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە قەدەغە دەکرێت

بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکانی ئاگر کەوتنەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگرکردنەوە لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە قەدەغە دەکات.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ چیای گۆیژە و ئەزمەڕ ئەنجامدا.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە بە فەرمانی قائیمقامی لیژنەکان بە هاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی و دارستان و پاوان، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەهەڵمەتەکەدا، سەرجەم کۆشک و کەپر و دەستگێڕەکان ئاگادارکرانەوە کە ئاگرکردنەوە قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی سزا یاساییەکان دەکرێتەوە.


AM:11:55:01/06/2024