سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی دوو ئەگەر بۆ یەکەم ڕۆژی جەژن ئاشکرا دەکات

ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی دوو ئەگەری بۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ ئەمساڵ ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەلەکناسی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ شەممە لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی X بڵاویکردووەتەوە، بەو پێیەی ئەگەری بینینی هیلال لە ڕۆژی هەینی ٧ی حوزەیران بە چاوی ئاسایی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە هەموو ئەو وڵاتانە ڕۆژی شەممە ٨ی حوزەیران مانگی ژی الحجە دەست پێبکات و دووشەممە ١٧ی حوزەیران یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بێت.

لەکاتێکدا لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی زولقعدە بوو، هەر بۆیە یەکەم ڕۆژی مانگی ژی الحجە لەم وڵاتانە ڕۆژی هەینی ٧ی حوزەیران یان شەممە ٨ی حوزەیران دەبێت، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیران یان دووشەممە ١٧ی حوزەیران دەبێت.

دوو ئەگەر هەیە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بە پشتبەستن بە ژمارەی ڕۆژەکانی مانگی زولقعدە:


ئەگەری یەکەم:

ئەگەر ژمارەی ڕۆژەکانی مانگی زولقعدە ٣٠ ڕۆژ بێت، ئەوا یەکەم ڕۆژی زولحیجە ڕۆژی شەممە ٨ی حوزەیران دەبێت، ڕۆژی عەرەفات ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیران و یەکەم ڕۆژی جەژن ڕۆژی دووشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەبێت.

ئەگەری دووەم:

ئەگەر ژمارەی ڕۆژەکانی مانگی زولقعدە ٢٩ ڕۆژ بێت، ئەوا یەکەم ڕۆژی زولحیجە ڕۆژی هەینی ٧ی حوزەیران و ڕۆژی عەرەفات ڕۆژی شەممە ١٥ی حوزەیران و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەبێت.


PM:12:53:01/06/2024