زانیاری نوێ لەسەر وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا

بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی هەرێم بکرێت و بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و دەست بە دابەشکردنی بکرێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" لەم هەفتەیەدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێر و دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". 

هەرچەندە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشکراوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەى هێزە ئەمنى و سەربازییەکانى هەرێم دابەشنەکراوە. 


PM:02:00:01/06/2024