كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ جارێكی تر دواخراو سه‌رۆكی لیستی سه‌وزیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجومه‌ن ناتوانێت كێشه‌كان یكلای بكاته‌وه‌و بڕیار له‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردایه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌یاتوانی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ئه‌وا ئێمه خه‌ڵك ده‌كه‌ینه‌وه به حه‌كه‌م.
لەمبارەوە د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی بۆچه‌ند جارێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دواخراو ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز چه‌ند جارێك رامانگه‌یاند كه پۆسته‌كانی سلێمانی له خواره‌وه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت به‌ومانایه‌ی ئستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پۆسته‌كانی یه‌كلای نه‌كرده‌وه‌و ئه‌نجامی نه‌بوو، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی تریش هیچ رێگه چاریه‌كیان پێ نه‌بوو، بۆیه تائێستا نه‌توانراوه كێشه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان چاره‌سه‌ربكرێت.
وتیشی: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی پارێزگای سلێمانی كێشه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌و سلێمانی به‌ده‌رنیه له هه‌ولێرو دهۆك، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت پێمان وابوو پێویستمان به‌یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردیه، بۆیه یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌مان خسته به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می سه‌ركردایه‌تی كوردا یه‌كلای نه‌كرایه‌وه‌و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردا باسبكرێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: وه‌ك سه‌رۆكی لیسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارماندا جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌كه دوابخه‌ین بۆ 11-11-2014، هیوادارین سه‌ركردایه‌تی كورد تا ئه‌و كاته كێشه‌كه یه‌كلای بكاته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌گاته ئه‌نجام ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه پرسه‌كه ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌م خه‌ڵك و خه‌ڵك ده‌كه‌ین به حه‌كه‌م، چونكه كێشه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا گه‌یشتوون به بنبه‌ست و ئه‌نجومه‌ن توانای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نیه.