به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان، هه‌ڵبژاردنی قائیمقامی شنگال بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژاردنی قائیمقامی شنگال بۆ كاتێكی نادیار دواخرا تا ئەو کاتەی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
مانگی ئازاری ئەمساڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زای شه‌نگال راگه‌یاند کە ٦ كه‌س بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه داواکاری فەرمیان پێشكه‌شکردبوو کە دیارترین كاندیده‌كان بریتی بوون له سه‌یدۆ ئه‌حمه‌دی و داود جوندی.
بەپێی مەرجەکان، پێویستە ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات بۆ ئەو پۆستە ئەندامى هێزە چەکدارەکان یان هێزە ئەمنییەکان نەبێت، تاوانی (ئەخلاقی) لەسەر نەبێت و خەڵکى قەزاى شنگال بێت.