دژی تێکدانی شاخی گۆیژە بەشێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژینگە گردبوونەوە

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ یەک شەممە دژی تێکدانی شاخی گۆیژە بەشێک لە ڕێکخراوەکانی بواری ژینگە پارێزی و چین و توێژە جیاوازەکان گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. 

ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی بواری ژینگە و چالاکوانانی مەدەنی، مامۆستایانی زانکۆ، نووسەران، هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێم، کاتژمێر (٥:٠٠) ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەردەم باخی گشتی، دژی شاخی گۆیژە گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان لەوبارەیەوە خوێندەوە و تێیدا ڕایانگەیاند" ئەو عەقڵییەتە بەرژەوەندییخوازە سەرمایەدارییە شەرمەزار دەکەین کە تاکە ئامانجی پڕکردنی گیرفانی خۆیەتی و لە بەرانبەردا دەستی تەماحکارانەی لە قوڵایی زەوی گیرکردووە و تا ئاستی پایە ماڵکردنی دۆڵ و دادڕین و نەهێشتنی شاخەکانی کوردستان هەنگاوی ناوە". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەم پرۆژەیەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆ تەواو کراوە و مۆڵەتی پێدراوە، ئەمەش ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە حکومەت بووە بە پاسەوانی ژمارەیەک بەناو سەرمایەدار و بەرژەوەندی ئەوان دەپاریزێت.

ئەوەش هاتووە" قڕکردنی هەمە چەشنەی زیندەوەر و ڕووەک و گیان لەبەرەکان لە پێناو دابینکردنی بلۆک و کاشی بۆ چینێکی دەوڵەمەندی ئەم هەرێمە، بە پاساوی درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ چینێک کە زۆرینەیان کەس نازانێ بە چی دەوڵەمەند بوون کە سەرەنجام کۆی قازانجی ئەم پرۆژانەش دەچێتە گیرفانی کەمینەیەکەوە کە خۆیان و خێزانەکانیشیان لەم هەرێمەدا ناژین و لەسەر قووتی خەڵکی هەرێمەکە هەر ڕۆژەی لە وڵاتێکی ئەوروپییدا نیشتەجێ دەبن". 

دەقی بەیاننامەی تیمی گۆیژە بپارێزە بەمشێوەیە: 

ئێمە وەک بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزیی، چالاکوانانی مەدەنیی، مامۆستایانی زانکۆ، نووسەران، هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان؛ دەنگی ناڕەزایی و تووڕەیی خۆمان هەڵدەبڕین بەرانبەر بەو دەستدرێژیی پێشێلکارییانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ڕەگەزەکانی سرووشت و دایکە زەوی دەکرێت.

تیمی "گۆیژە بپارێزە" ئەو عەقڵییەتە بەرژەوەندییخوازە سەرمایەدارییە شەرمەزار دەکات کە تاکە ئامانجی پڕکردنی گیرفانی خۆیەتی و لە بەرانبەردا دەستی تەماحکارانەی لە قوڵایی زەوی گیرکردووە و تا ئاستی پایەماڵکردنی دۆڵ و دادڕین و نەهێشتنی شاخەکانی کوردستان هەنگاوی ناوە!

بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم پێشێلکارییە گەورەیە، کۆمپانیا تەماحکارەکان پاساوی جیاواز و ناڕاست دەدەن بە گوێی خەڵکیدا وەک ئەوەی درووستکردنی ئەم یەکە نیشتەجێبوونانە و شاری خەونەکان بۆ سوودی گشتی و چینە کەمدەرامەتەکانی ئەم هەرێم بێت، لە کاتێکدا ئەو یەکەی نشتەجێبوونانە تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن ببن بە خاوەنی کە لە کەمینەیەکی دەوڵەمەندی ئەم هەرێمەن و خاوەنی کۆمپانیاکان و کەمینەیەکی سەرمایەدار، کە تاکە ئامانجیان کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایەیە، هەر ئەوانەشن کە دەستیان بەسەر بازاڕ، زانکۆ، نەخۆشخانە، ئاو و هەوا و سەرچاوەکانی سرووشتی ئەم هەرێمەدا گرتووە.

ئێمە ڕەخنەی جیدیی لەو عەقڵییەتە دەگرین و شەرمەزاریی دەکەین کە پێی وایە پێویستە شاخێکی ڕووتەڵ بکرێت بە یەکەی نیشتەجێبوون! لە کاتێکدا ئەو زەوییە خاوەنی چەندین کانیی و کارێز بوو بە ناوی (کانیی دۆڵە) لەنێوانی ئەو گردەی کە ئێستا دەکرێتە یەکەی نیشتەجێبوون حەوز و ئاوی هەبووە، زیاتر لە هەشت دۆنم باخی هەنجیر و قەیسی، قۆخ، توو و درەختی تری تێدا بووە. خەڵکی گوندی ئەو دەوروپشتە یادەوەریی خۆیان لەگەڵ ئەو کانیی و باخەدا هەبووە. 

هەموو شاخ، دۆڵ و کانیی و کانیاوێک بەشێکە لە یادەوەریی ئەم میللەتە و ئێمەی کورد هەمیشە شانازییمان بە بوونی شاخەوە کردووە و وەک هێمایەک بۆ بەرگریی و پشتوپەنای خۆمان پەنامان بۆ بردوون. بۆیە سڕینەوەی ئەم یادەوەرییانەی خەڵک و دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەشێکە لە سڕینەوەی ناسنامەی کورد و ئەو هێمایانەی کە بەشێک بوون لە سیستمی بەرەنگاریی و پشتیوانییمان.

ئەم پرۆژەیەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆ تەواو کراوە و مۆڵەتی پێدراوە، ئەمەیش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە حکومەت بووە بە پاسەوانی ژمارەیەک بەناو سەرمایەدار و بەرژەوەندیی ئەوان دەپاریزێت.

ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە حکومەت هیچ پاساوێکی یاسایی و ئابووریی و ژینگەیی بەدەستەوە نییە بۆ درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە بەرانبەر سڕینەوەی شاخێکدا!.

قڕکردنی هەمەچەشنەی زیندەوەر و ڕووەک و گیانلەبەرەکان لەپێناو دابینکردنی بلۆک و کاشیی بۆ چینێکی دەوڵەمەندی ئەم هەرێمە؛ بە پاساوی درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ چینێک کە زۆرینەیان کەس نازانێ بە چی دەوڵەمەند بوون، کە سەرەنجام کۆی قازانجی ئەم پرۆژانەش دەچێتە گیرفانی کەمینەیەکەوە کە خۆیان و خێزانەکانیشیان لەم هەرێمەدا ناژین و لەسەر قووتی خەڵکی هەرێمەکە هەر ڕۆژەی لە وڵاتێکی ئەوروپییدا نیشتەجێ دەبن.

بۆیە لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە داوا لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەکەین پاڵپشتی تیمی "گۆیژە بپارێزە" بکەن کە ئامانجی سەرەکیی وەستانەوەیە بەرانبەر هەر پیشێلکارییەک کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بەرانبەر بە ژینگە و سرووشتی شار و شارۆچکەکانمان، لە ئێستادا پەیام و ئامانجی سەرەکییمان دۆخی شاخی گۆیژەیە وەکو دەسپێکێک بە هیوای ڕاگرتنی کۆی پێشلکاریی و دەستدرێژییەکانی دیکە بۆ سەر ژینگە و سرووشتی هەموو هەرێمی کوردستان و کوردستانی گەورە لە داهاتوودا.

هەنووکە، هەموو هەوڵێکمان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندییدارەکان:

یەکەم؛ دەستبەجێ پرۆژەکەی گۆیژە ڕابگرن. 

دووەم؛ پێویستە دەستەی ژینگە لە ڕێگەی یاسای ژمارە (٨)ـی ساڵی (٢٠٠٨)ـەوە ڕێگریی لە هەموو ئەو پێشێلکارییانە بکات و ڕەزامەندیی نەدات بەو پڕۆژانەی پێشێلکاریی بەرانبەر ژینگە دەکەن.

سێیەم؛ لێپرسینەوە لە فەرمانگەی ژینگە بکرێت کە چۆن ڕێگەی داوە ئەم پیشێلکارییە لە گۆیژەدا بکرێت؟.

چوارەم؛ لیژنەیەک لە لایەن شارەزایانی شارەوانیی و یاسایی و ژینگەیی و ئابوورییەوە پێک بهێنرێت بۆ ڕاگرتنی هەموو ئەو پرۆژانەی پێشێلکاریی دەکەن.

پێنجەم؛ پێویستە دەستەیەکی تایبەت لە ژینگەناسان، یاسایی، ئابوورییناسان، شارەزایانی کشتوکاڵ و تەلارسازیی، جیۆلۆجیی و شوێنەوارناس و کەسانی دیکەی دڵسۆز پێک بهێنرێت کە بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و هەر پرۆژەیەکی دیکە لە داهاتوودا کۆی لایەنەکانی ئەو زەوییانەی دەدرێنە وەبەرهێنەران هەڵبسەنگێنن ئینجا مۆڵەتی کارکردنیان پێ بدرێت.

شەشەم؛ بەو پێیەی هەموو یاساکانی عێراق بە یاسای وەبەرهێنانی ئاماژەبۆکراویشەوە لەژێر چاودێری دەستووری دادگای فیدراڵییدان و لە دەستووری عێراقیشدا بەپێی ماددەی (۲٦) کە دەڵێت: "وەبەرهێنان لەلایەن دەوڵەتەوە ئیدارە و پاڵپشت دەکرێت و یاسای بۆ دەردەکرێت"، هەروەها مادەی (۲۷) بڕگەی یەکەم "ماڵی گشتیی دەبێت بپارێزرێت و پاراستنی واجبە لەسەر هەموو هاوڵاتییەک"؛ کەواتە نابێت وەبەرهێنان بە جۆرێک بێت بەهەدەردان و بەخشینەوەی زەویی و داهاتی تێدا بێت وەک ئەوەی لە یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.. لێرەدا دەپرسین دەرچوواندنی یاسایەک بەو جۆرە لە هەرێم کە زەویی و شاخ و باخ و سەوزایی کردۆتە بەخشش بۆ وەبەرهێنەران و لە سایەیدا بوونەتە ملیۆنەر و ملیاردێری دۆلار لەسەر موڵک و زەویی دەوڵەت پێچەوانەی دەقەکانی ئەو دەستوورە نییە؟
تیمی (گۆیژە بپارێزە) لە بەرواری ٣٠/٥/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی پێک هێندرا، ئەم تیمە بایەخ دەدات بە لایەنەکانى (ژینگە و ڕەگەزەکانى، جیۆلۆجیی، شوێنەوار و یاسایى) پرۆژەی....لە گۆیژە و مەترسییەکانی ئاشکرا دەکات. لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەکانى بەگەڕدەخات لە ڕێگەى چالاکى مەدەنییەوە لە پێناو ڕاگرتنی ئەو پرۆژەیەدا.

داوا لە هەموو کەس دەکەین، ئەم هاشتاگە لە سۆشیاڵ مێدیا بە کار بهێنێت:

#گۆیژە_بپارێزە
#احمي_جبل_گۆیژە
#Protect_Goizha_Mountain

تیمی گۆیژە بپارێزە بەکراوەیی دەمێنێتەوە، تۆیش دەتوانیت ببیت بە ئەندام و ڕاستەوخۆ لە ڕێگی ئەم بەستەرەوە جۆینی گرووپی واتسئەپی تیمی گۆیژە بپارێزە ببیت:

https://chat.whatsapp.com/HVGYPZJFYqB1l1SbTYSH6s
ئەو رێکخراو و ناوانەی واژوویان کردووە:
ڕێکخراوەکان:
1.ڕێکخراوی ئازادبوون.
2.ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
3.ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
4.دەستەی داکۆکیکردن لە سروشتی سلێمانی.
5- ڕێکخراوی نەمام بۆ گەشەپێدانی سەوزایی.
6- ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە.
7- ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق-کوردستان.
8- رێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە.
9- ڕێکخراوی سەوزەگەشە و ئەندازیاری کشتوکاڵی.
10- ریکخراوی KSA.
11- رێکخراوی بەرانان بۆ هاوکاری مرۆیی.
12- ڕێکخراوی ژینگەدۆستی.
13- ڕێکخراوی نەوەی شەهیدان.
14ڕێکخراوی ژینگەی تەندرووست.
15- ریکخراویKMSF.
16-  رێکخراوی پاراستن و چاککردنی وزە لە سێکتەری بینادا.
17- کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە. 
18- رێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی چڤاکی IRO.
19- ڕێکخراوی هۆشیاری ژینگەپارێزی/ قەڵادزێ.
20- ڕێکخراوی خۆڕسک بۆ پاراستنی ژینگە.
21- رێکخراوی یەک دار بۆ پاراستنی ژینگە.
22- رێكخراوی puzzle  بۆ پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی.
23- ڕێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان.
24- ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان.
25- ڕێکخراوی ئاشەڤان بۆ کەلتورو پێکەوە ژیان.
26- ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی.
27- سەرای زەردەشتیان.
28- ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان.
29- ڕێکخراوی پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD.

کەسایەتییەکان:
1-نیهایەت ئەحمەد – ڕۆژنامەنوس.
2-هێلین ڕەشید – ڕاگەیاندکار.
3-ئەنوەر ئەحمەد – ڕاگەیاندکار.
4-هاژە خالید – ئەندامی تیمی ژینگە.
5-سەنگەر عەبدوڵا – وێنەگر.
6-سەروەر قەرەداغی – ڕۆژنامەنوس و پارێزەری ژینگە.
7-ئامینە ئەحمەد محمد – چالاکوانی ژینگەیی.
8-پەروا عەلی – چالاکوانی مەدەنی.
9-بەهار مونزیر – چالاکوانی مەدەنی.
10-ئارام جەمال – چالاکوانی مەدەنی.
11-عیماد حەمید عەلی – چالاکوانی مەدەنی.
12-ئاکۆ محمد مەحمود – چالاکوانی مەدەنی.
13-نامۆ شەریف مەجید – چالاکوان.
14-ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا(ئەبوبەکر هەڵەدنی) – چالاکوان.
15-سوارە مەحمود حەسەن – ڕۆژنامەنوس.
16-یەریڤان حەمید محمد – ماستەری لە ژینگە.
17-ستارە عارف – چالاکوانی مەدەنی.
18-شوان محمد مەحمود – ئەندامی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشتی سلێمانی. 
19-هەڵگورد ئەحمەد محمد – مامۆستای زانکۆ.
20-ئومێد محمد ساڵح – ڕۆژنامەنوس و شارەزایی دادوەری.
21-نەخشەوان زیاد – مامۆستای زانکۆ و خۆبەخش لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
22-یاسین عومەر ئیبراهیم (یاسین ئافتاو) – نوسەر.
23-هەڵوێست عەبدوڵا – ئیکۆفێمێنیست.
24-بەسۆز محمد – خوێندکار.
25-ئاسۆ جەوهەر – ڕۆژنامەنوس و پارێزەی ژینگە.
26-بڕوا ستار عومەر – چالاکوانی مەدەنی.
27-فیدیاس عوسمان – ئازادبوون.
28-مەعروف مەجید – ب. ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
29- شاهۆ عەلی- چالاکوان.
30- بیلال حسن ساڵح - پارێزەری ژینگە و ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان KNO
31- سەردەشت محمد صالح - خۆبەخش لە رێکخراوی سروشتی کوردستان.
32- ئالان شکور حەمەی هەیەر- چالاکوانی بواری ژینگە و سەلامەتی پیشەیی.
33-د. عوسمان کامل هەورامی - مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی پەرەپێدانی دارستان.
34- صالح رحمان محمد - ڕۆژنامەنوس و توێژەری سیاسی و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگە.
35- ئەڤین عزیز- کردارناس و توێژەر.
36- محمد رسول محمد راوێژاکاری خێزانی و چالاکوان.
37- د.عبدالمگلب رفعت- مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە. 
38- ئاسۆ علی - ئەندامی ڕیخراوی سروشتی کوردستان.
39- سازگار  عمر امین - فەرمانبەر  و خۆبەخش لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
40- پشکۆ ڕەحیم - تەنزنووس.
 41- نەریمان صابر - ڕۆژنامەنووس.
42- ڕوبار احمد - چالاکوان.
43- ڕێباز تاهیر - مامۆستا و شانۆکار.
44- کامەران مستەفا (کامەرانی بابان).
45- هاوژین ڕەشید - مامۆستا، بەریتانیا.
46- جمال حمەڕشید - پارێزەر، شیکاگۆ.
47- شەماڵ ڕەئووف- چالاکی مەدەنی.
48- شادیار شۆڕش- ڕۆژنامەنووس.
49- بەهرە عومەر - ڕۆژنامەنووس.
50- کاروان سەوز- چالاکوانی ژینگە.
 51- محەمەد چەلکی- نوسەر و رۆژنامەڤان.
52-  نەبیل ابراهیم موسا- سەرۆکی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو. 
53- بنوار ڕزگار عبدالرحمن- بەڕێوبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراەی پارێزەرانی ئاو. 
54- باوان عمر صالح- بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو. 
55- بەسۆز بکر  علی(بەسۆزی ژینگە) -چالاکوانی ژینگە و کەیسی جینۆساید.
56- د. شێرکۆ حەمە ئەمین-مامۆستای زانکۆ.
57- محمد عبدالوهاب حسن-  پزیشکی پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵ، بەرپرسی هۆبەی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە سلێمانی.
58- د. باسگ برهان کریم-دکتۆرا لە Environmental  Health و مامۆستای زانکۆ.
59- صفوت رەشید - پارێزەر.
60- ڕۆژگار موستەفا- شێوەکار و مامۆستا لەپەیمانگەی هونەرە جوانەکان.
61- ڕەوا ھەژار - نوسەر و وەرگێڕ.
62- شەهلا حەفید- ئەندامی کۆنسەی کەنەکە و ئەندامی کۆمیسیۆنی ژینگە.
63- ئازاد عەزیز- بەڕێوەبەر و لێکۆڵیوەنەزانی تەندروستی و پزیشکی.
64- نەجات مستەفا - خانەنشین.
65- د.یاد حمید-پزیشکی پسپۆڕی دەرمانساز لەنەخۆشخانەی هیوا.
 66- چرۆ علی- دکتۆرا لە بواری ئەندازیاری تەلارسازی، سەرۆک بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار.
66- هەژار عبداللە - دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ژینگە دۆستی, بڕوانامەی ماستەر لە مایکرۆبایۆلۆجی خۆراك.
67- د. ڤارین توفیق عباس- ماستەر لەبواری Medical Microbiology خوێندکاری بۆردی کوردستانی  لەبواری نەخۆشیە گواستراوەکان.
68- تەوار عادل - ڕۆژنامەنووس.
69- پ.د. نسرین محی الدین- زانكۆی سلێمانی كۆلیجی پزیشكی ڤێتەرنەری  خۆراك و تەندرووستی ماسی.
70- شۆخان میرزا- ڕۆژنامەنووس.
71- خیام ڕۆهان- گرافیک دیزاینەر.
72- هەرێز سەردار- ئەندازیاری تەلارسازی.
73- هاوڕێ کرێکار - ڕۆژنامەنووس.
74- تەنیا ئەسعد - خۆبەخش و چالاکوانی ژینگە.
75- دکتۆرە شاگوڵ- مافناس.
76- د. نەرمین ئەمین.
77- سەربەست عباس ڕەشید - چالاکەوان و ڕۆژنامەنوس.
78- دیڤان عپمان حسێن- مامۆستای زانکۆ.
79- محمد عارف- ئەندازیاری میعماری.
80- ئەژین ناڵی - قوتابی دکتۆرا بەریتانیا-لندەن.
81- سبحان حسێن حمەڕشید- پسپۆڕی ژینگە.
82- نەزیرە حارس عبداللە-
ئەندازیاری شارستانی.
83- شیركو عبدالله- ڕۆژنامەنووس.
84- گەشاو عبدالقادر حمە- مامۆستا و ڕاهێنەری پەروەردەی هەرزەکار.
85- سەربەست عوسمان -ئەندازیاری شارستانی.
86- عپمان احمد- پارێزەر و سەرۆکی ڕێکخراوی نەوەی شەهیدان.
87- بروسك صلاح شێخ صالح حفید- پارێزەر. 
88- جوتیار ڕەشید حەمە - ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی کوردستان.
89- ئاسۆ بیارەیی- سۆشیال سایکۆلۆژ, سوید.
90- كۆسالان رشید هەورامی ـ چالاكوانی بواری شۆفێران و ئەندام لەرێكخراوی شۆفێرانی تەكسی.
91- پەری تاهیر - رۆژنامەنوس.
92- هۆشه‌نگ محمد- ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی.
93- ئاسۆ زەند- شارەزا لە بواری ئێکۆلۆژی - سوید.
94- سەعید سەنەندەجی- ئەندامی کۆنگرەی نەتەویی کوردستان.
95- هۆشەنگ مام صالح- کاسب.
96-هۆزان هادی - ئەندازیاری تەلارسازی.
97- کەیوان علی عبدالقادر-  ئەندامی یەکێتی لاوانی کوردستان.
98- سان سارا ڤان- میدیاکار.
99- ڕازان عمر علی -مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ژینگەییەکان لە زانکۆی سلێمانی.
100- منیرە حارس عبداللە- چالاکوان.
101- لەنیا دارا عبداللە- ئەندازیاری تەلارساز.
102- زانکۆ سەردار- ڕۆژنامەنووس.
103- ئەلەند محەمەد عارف- ئەندازیاری شارستانی.
104- ژەنیار ئارام عمر - هونەرمەند (موزیکژەن).
105- بێخاڵ صابر حمەامین پێنجوێنی - چالاکوان.
106- سەربەست ڕەسوڵ محمود- چالاكوان و كارمەندی تەندروستی.
107- لەنجە احمد- مامۆستا و وەرگێڕ.
108- هێرش نامیق- ڕۆژنامەنووس.
109- ڕێناس حەسەن بابەکر- نوسەر و لێکۆڵەر بواری کلتورو کەلەپور.
110- سمكۆگالب داود(سمكۆجە باری)- سەرۆکی رێکخراوی بەرانان بۆ هاوکاری مرۆیی, چالاکوانی مەدەنی.
111- دلسوز شفیق زەنگنە- ئەندازیاری گەیاندن.
112- رحمان محمد ساڵح- کرێکار و ژینگە پارێز.
113- بریار بکر- ئەندازیاری رووپێوان.
114- سۆلین ئاسۆ عمر سوارە- ئەندازیاری بیناسازی.
115- بەختیار عەلی- مامۆستا و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە- پێنجوێن).
116- هێمن هادی سوور- ئەندازیاری بیناکاری.
117- قاسم عەبدوللا مەرزانی- مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین.
118- د. سایە عوسمان سعید- لە زانکوی ئاستن لە برمنگهام, ئەندامی ریخراوی KMFS , سەروکئ ریکخراوی KSA.
119-  ڕزگار عارف- ئەندامی ژینگەپـارێزی تەڤگەری ئازادی.
120- نزار ئەسعەد محمەد- لقی سلیمانی یەکیتی ئەندازیارانی کوردستان.
121- سامان فەریق- مامۆستا.
 122- بەھرە وەلی - دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی کتێب لە لەندەن.
123- سەفین بەرزنجی - چالاکوانی مەدەنی.
124- ســـانا  ئەحمەد عەلی ـ پارێزەر و چالاکوان.
125- زریان علی- ڕۆژنامەنوس و توێژەری سیاسی.
126- سازە عەبدوڵا- چالاکوان.
127- ئەیوب رەئوف- شێوەکار.
128- پروین عزیز - چالاکی مەدەنی.
129- ڤیان مجید فرج- دکتۆرا لە ئیدارەی سیاسی, چالاکی مەدەنی.
130- -مـوسـا خــالــد- رۆژنامەنوس و چالاکوان مەدەنی.
131- ئاوات حسام ێ‌لدین -نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان و عیراق.
132- نما نەریمان.
133- خالد سلێمان- ڕۆژنامەنوسی بواری ژینگە و گۆڕانکاری کەشوهەوا.
134- د. بەهرۆز جەعفەر- بەرێوەبەری پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی.
135- د شیلان یاسین خچر- رۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ ی سەلاحەدین، کۆلێژی ئاداب، بەشی راگەیاندن.
136- نیان حسێن ابراهیم- خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی UCL لە وڵاتی بەریتانیا، ئەندازیار لە بەڕێوەبەڕایەتی شوێنەواری سلێمانی.
137- د.جەعفەر عەلی- نووسەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان.
138- د.دڵسۆز جەلال ئەمین.
139- شکار حمەئەمین- سەرۆکی ڕێکخراوی لێهات.
140- ٲیسماعیل ٲبرایم- دکتۆرا لە گەڕاندنەوەی گرد و شاخ و موڵک و ماڵی گشتی.
141- لاڤە کوردە-ڕۆژنامەنووس.
142- جوان ئەکرەم.
143- بانە ڕۆز- پەیامنێر لە ئاژانسی هەواڵی ژن (ژنها).
144- بەرزان بابان- خاوەنی کۆمپانیای بەرزان بابان.
145- کارزان عبداللە محمد - پسپۆڕی زانستەکانی ژینگە.
146- جزا احمد فارس- مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
147- ئاشتی حەمە ئەحمەد- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
148- کارزان احمد عمر- مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
149- لارا جەعفەر عەلی- پزیشک.
150- سۆزیار عەلی - ڕاگەیاندکار.
151- ڤاڵا جەعفەر عەلی- پزیشک.
152- عەدنان رۆژبەیان - راگەیاندنکار و دەرهێنەر و ئەندازیاری دەنگ.
153- بەهار محمد عمر- خوێندکاری بەشی جوگرافیای زانکۆی سلێمانی.
154- بەختیار ڕەحیم - ئەندام و دەستەی دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگه.
155- د.محمد امین - نوسەر و مامۆستای زانستی كشتوكاڵ و  Ecology.
156- فەرهاد بەرزنجی.
157- خچر الربید- پارێزەری شەنگالی.
158- ڕێبین مەجید حەمەڕەفیق- هونەرمەند.
159- ڕۆزا ڕێبوار- ئارایشتکار.
160- ئاڤان علی محمد- مامۆستای زانکۆ/ Urban Planning- Environment Planning.
161- د. سامان شاڵی- شرۆڤەکاری سیاسی و ئابووری.
162- تەرزە ئازاد مامۆستا- لەئامادەیی کشتوکالی بەکرەجۆ پسپۆری خاک و ئاو.
163- چنار عبدالالە باقر- ماموستا لە ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ, ئەندام لە رێکخراوی کیدۆ.
164- باخان جیار فتاح-  خویندكاری ئامادەیی كشتوكاڵی بەکرەجۆ.
165- فوئاد جەمال سەلام-  چالاكوانی سیاسی لەندەن.
167- ڕەهێڵ عبدالله محمد - ئەندازیار.
168- پەیوەند عومەر ئەحمەد- میدیاکار.
169- عزیز محمود عبدالقادر - دادوەر.
170- هەڵبەست عەبدوڵلا کەریم- بەڕێوبەری کتیبخانەی زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق سلێمانی.
171- ئارێز ازور حمەامین - مامۆستا.
172- هونەر عرفان شوانی- بەرێوبەری ڕێکخراوی سەوزەگەشە و ئەندازیاری کشتوکاڵی.
173- ئەردەڵان شێخ فاتیح- پارێزەر.
174- ڕوخسارنوری عزیز- ئەندامی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆپاراستنی ژینگە.
175- دانا رەئووف- نووسەر و شانۆکار.
176- د. پەروین نوری عارف- مامۆستای زانکۆ، پسپۆڕ لە کەلەپور و مێژووی زارەکیدا.
177- ئارام سلیم حمە- ئەندامی رێکخراوی ملەکەوە بۆپاراستنی ژینگە, ئەندازیار.
178- د. ئەوڕەحمان کەریم دەروێش- مامۆستای زانکۆ.
179- کازیوە ساڵح- پرۆفیسۆری یاریدەدەر، پسپۆڕی بواری جینۆساید و توندوتیژی کولتووری, کەنەدا.
180- ئارام محمد محمود-فەرمانبەری یاسایی.
181-كاوە محمد ڕەسوڵ- ئەندازیاری پلانسازی شار.
182- بێریڤان شاهۆ - ڕاگەیاندکار.
183- رمچان نصرالدین مصگفی- ماموستایێ زانکو, زانستەسیاسیەکان.
184- شلێر مستەفا. 
185- م، رەزوان قادر- سەرۆکی رێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە.
186- د. مەهدی ئەبوبەکر- مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی.
187- ئەحمەد پشدری-  ڕێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان.
188- دڵپاک- رێكخراوی puzzle بۆ پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی.
189- سەركەوت سەوادی- مامۆستای زانكۆ.
190- ژیار گۆران - خوێندكاری زانكۆی سلێمانی كۆلێجی ھونەرەجوانەكان.
191- ئاورین عزیز- ئەندازیار لە پەیوەندییەکان و کۆمپوتەر، کەنەدا. 
192- سازان جلال امین. 
193- باوان شێخ کریم -  ژمێریار, چالاکوان.
194- دنیا نجم الدین محمد - کۆمەڵناس و چالاکی مەدەنی
195-  دڵخواز محمد ڕەسوڵ-Consultant Psychiatrist.
196- جبار حمە غریب ـ شانۆکار, چالاکوان.
197- نزار محەمەد چالاکوانی مەدەنی.
198- صلاح رەشید-  چالاكوان.
199- بەهێز عپمان اسماعیل-  توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ توێژینەوەی زانستی.
200- نوور ابوبکر محمد- ئەندازیاری پلانسازی شار.
201- ئاوات علی ڕۆستم - خۆبەخش لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، مامۆستا.
202- هاوژین ڕەشید- مامۆستا, بەریتانیا.
203- سەفین خەراجیانی- میوزیسیان.
204- شۆوین میر- Accountant, England
205- د. ئاسۆس ڕەسوڵ- Pharmacist.
206- شەماڵ جەودەت مستەفا - وەرگێڕی زمان - کەنەدا.
207- مانو بەرزنجی - ئەرشیفست و ڕۆژنامەوان دەستەی بەڕێوەبەری کوردکۆلێکت.
208- زانیار عومەر - خوێندکاری زانکۆ. 
209- چیا یاسین - ڕۆژنامەنوس و چالاکی بواری مافی ژنان- خوێندکاری دکتۆرا.
210- دارا محەمەد سەلام- نوسەر و ئەکادیمی.
211- شلێر باهیر مەردۆخی- فیلمساز.
212- ناز نوری عارف - دادوەر.
213- ئارەزوو عاصی - ئەندازیاری کشتوکاڵی.
214- -مـوسـا خــالــد-رۆژنامەنوس و چالاکوان مەدەنی.
215- ئاکام عبدالله تۆفیق - پارێزەری راوێژکار .
216- ماردین محمد حمید- ئەندازیاری پلانسازی شار- بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان.
217- محەمەد چاوشین-  ڕۆژنامەنووس، شاخەوان، ژینگەپارێز، قەڵادزێ.
218- هێمن مامەند- ڕۆژنامەنوس و چا لاکوانی سیاسی.
219- ئایسەر بابان نەوزاد. 
220- تەلار كمال - چارەسازی دەرونی.
221- شاهۆ عارف- خوێندکاری ماستەر لە بواری کەمینە و ئیتنیک.
222- نازەنین محمد عەلی -ئەندازیاری شارستانی، فەڕەنسا. 
223- ئاسۆ عمر محمدامین-  ئەندازیاری شارستانی.
224- شەهێن محسن کریم- ئەندازیاری تەلارسازی.
225- بوار علی حسین-  ئەندازیاری شارستانی.
226- بەختیار شەمەیی- نوسەر و وەرگێڕ. 
227- ئەیان عوسمان - فەرمانبەر. 
228- د. نجم الدین محی الدین یاسین- مامۆستای زانکۆ.
229- فاروق شێخ باقی- مامۆستای زانکۆ و پسپۆری پلانسازی شار، ئەندامی دەستەی داکۆکی لە سروشتی سلێمانی.
230- دەشنێ محمد حسین ڕشید- ئەندازیاری میکانیک.
231- إحسان إسماعیل محمود- ئەندازیاری شارستانی.
232- اسعد شێخە- ئەندازیار.
233- زەینەب دلاوەر-  ئەندازیار.
234- سۆران سعید حەمە امین - ئەندازیاری شارستانی.
235- عەزیز بەکر حەمە ئەمین- ژمێریار. 
236- عادل احمد عبدالكریم -ئەندازیاری ڕاوێژکاری ستراکچەر.
237- هیوا سدیق. 
238- سروە شیهاب مارف- موزیسیان، پڕۆدیوسەر.
239- ئەمیرە ئەحمەد عەبدوڵا- ئەندازیاری تەلارسازی.
240- عەلی مەحمود - چالاکوان. 
241- شۆڕش ئەمین - چالاکوان. 
242- باڵا احمد ابراهیم -سەرپەرشتیاری هونەری، هونەرمەندی شێوەکار.
243- شلێر گاهر مصگفی- هەولێر.
244- ڕێبین ڕەزا - ئەندازیاری کشتوکاڵ، ئەندامی تیمی ڕێکخراوی ئازادبون  بۆ پاراستنی ژینگە.
245- ئاکام عبدالله تۆفیق - پارێزەری راوێژکار.
246- د. دڵسۆز جەلال ئەمین.
247-عەبدوڵلا کەریم مەحمود-نوسەری بواری ئەنفال.
248-مهاباد نەجم-پارێزەری ژینگە.
249-نوا عەبدوڵڵا-خوێندکاری زانکۆ.
250-سەما جەمال- خوێندکاری زانکۆ.
251-د.رازاو مەحمود-پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمان
252-گەشە دارا حەفید-مافناس




PM:05:21:02/06/2024