نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ بەغدا لێکتێگەیشتن لەسەر مووچە هەیە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی چارەی بنەڕەتی لەسەر ئەو کێشانە دروستبووە کە پەیوەندییان بە ژیان و  گوزەرانی مووچەخۆران و  خەڵکەوە هەیە.

لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکان لێکتێگەیشتن هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەمەش خۆشبەختانە سەقامگیریی سیاسی دروستدەکات".

"ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە لە سەرکەوتنی هەوڵەکان بۆ رێککەوتن و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان دەڕوانین بەتایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و خەڵکەوە هەیە".( سەرۆکی هەرێم رایگەیاند).

ئەمڕۆ لە دهۆک لە ئاهەنگی دەرچوونی شەشەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی زانکۆی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، چەندان بەرپرسی عێراقی و کورد بەشداربوون، لە نێویاندا لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار و موحسن مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت باڵوێز و قونسڵی وڵاتان لە عێراق.



PM:07:52:02/06/2024