نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە سلێمانی بە ٧٥٠٠ دینار دەستنیشانکرا و لەم مانگەشدا کارەبا بە موەلیدەوە دەبێتە ٢٤ کاتژمێر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و نرخی یه‌ك ئه‌مپێری له ناو شاری سلێمانی بە ٦٢٥٠ – ٧٥٠٠ دینار دەستنیشان کرد، ئەویش بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان ١٦٠ بۆ ١٨٥ کاتژمێر کاریان کردووە".
ڕوونیشیکردەوە کە به‌هۆی جیاوازی کاتژمێرەکانی كارکردن، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی لە گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، جگە لەو موەلیدانەی بەرنامەی كاركردنیان ٧ی بەیانی بۆ ١ی شەو بووە.
کارەبای سلێمانی سەبارەت بەرنامە كارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران ڕایگەیاند کە کارەبا ٢٤ کاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە موەلیدەکان کارەبا دەدەن.
ئەوەشی خستەڕوو کە له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان له ١٠ خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانەشە‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.