لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٤٠٠ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە و زۆربەشیان سووتانی خانوو بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٤٠٧ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.
ڕوونیشیکردەوە کە ١٥٦ ڕووداوی سووتانی ماڵ، ٩٤ی سووتانی ئۆتۆمبێل بوون و زۆرترین ئاگریش لە مانگی چواردا کەوتووەتەوە.
هەر بە پێی ئامارەکە، ئەمساڵ ٣٣ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مارکێت، دوکان و پێشانگەکان و ٣١ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەش لە خاشاک و تایە ڕوویانداوە.