پۆلیسی سلێمانی: ئه‌و کەسەی ته‌قه‌ی له‌ پارێزه‌رێك كرد ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تۆمەتبارێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە پارێزەرێک لە دەربەندیخان دەستگیرکرا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە" دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا لە گوندی ژاڵەناوی سەر بە ناحیەی مەیدان تەقە لە پارێزەرێک کراو بریندارکرا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد". 

دەشڵێت" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە دەستگیربکرێت". 

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت" لەئێستادا تۆمەتبار (گ، س، ع) لە دایکبووی ١٩٩٦ بە بریاری دادوەر راگیراوە و دوای رێککارە یاساییەکان رادەستی بنکەی پۆلیسی مەیدان کرایەوە". 


AM:12:15:04/06/2024