لیستى مووچەی مانگی پێنج رادەستى وەزارەتى دارایى عێراق کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی پێنج رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کراوە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.

تائێستا مووچەی مانگی نیسانی پێشمەرگە و دەزگاى ئاسایش و ئەنجوومەنى ئاسایش، زێرەڤانى، بەرگرى و فریاکەوتن، پۆلیسى دامودەزگا نەوتییەکانى هەرێم دابەشنەکراوە. 

ئێوارەی دوێنێ دووشەممەش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٩٩ پەرلەمانتار خشتەى بودجەى ئەمساڵی  پەسەند کرد و  موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خرایە سەر خشتەی بودجە و لە خەرجی فعلی جیاکرایەوە. 


PM:01:33:04/06/2024