کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بە سەختی برینداربوون

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەسەر ڕێگەی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆى بە کەسێکدا کێشا و دواتریش خۆی کێشاوە دوو ئۆتۆمبێلى دیکەدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پیادەکە کە کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بە سەختی برینداربوون، زیان ماددیش بە سێ ئۆتۆمبێلەكە و ستوونێكی كارەباش كەوتووە.


PM:02:43:04/06/2024