پشووی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ڕاگه‌یەندرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ حكومه‌تی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی پشووی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی ڕاگه‌یاند.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڵاویكردەوە" لە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تا رۆژى پێنج شەممە ٢٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٤، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەبێتە پشووی فەرمی". 

ئەوەشی خستەڕوو، له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ده‌وام له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.



PM:06:38:04/06/2024