عەبدولرەقیب یوسف داوا لە قوباد تاڵەبانی دەکات کارکردن لە گردەکان بوەستێنێت

کەسایەتی رۆشنبیر و پسپۆری بواری شوێنەوارناسی عەبدولرەقیب یوسف ڕایدەگەیەنێت" پێویستە سەرە گردەکانی بەرزایی سلێمانی بپشکنرێن لە لایەن بەشی شوێنەوار لە زانکی سلێمانی". 

مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف کەسایەتی رۆشنبیر و پسپۆری بواری شوێنەوارناسی، لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێمی کردووە، دەڵێت" پێویستە سەرە گردەکانی بەرزایی سلێمانی لە لایەن بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی و ئیدارەی شوێنەوارانی سلێمانی بپشکنرێن". 

هەروەها داواش دەکات کارکردن لە گردەکان بوەستێنێت و دەشڵێت" پێویستە ئەوەی ئێستا گومان لەبارەیەوە هەیە ئاشکرا بکرێت، چونکە شوێنەوار بەشێکە لە ئاسایشی نیشتیمانی".


PM:07:07:04/06/2024