فازڵ نەبی: ئەو هەژمارە بانکیانەی رەوانەی دارایی هەرێم کرانەوە، تەوتین نییە

بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند" ئەو ٣٦٥ کارتەی بانکی TBI ناردویەتییەوە، تەوتین نییە بەڵکو کردنەوەی هەژماری بانکیی ئاساییە وەک هاوڵاتیی".

رۆژی چوار شەممە ٥ حوزەیران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند "قسەم لەگەڵ بەرپرسانی بانکی TBI کرد، ئەوان دەڵێن ئەو ناوانەی وەزارەتی دارایی دەیاننێرێت، تەوتین نییە، بەڵکو تەوتین دەبێ ناوی وەزارەتێک بەتەواوی بنێردرێت" .

" بەغدا سورە لەسەر تەوتین بەوشێوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵییدا هاتووە، ئەمەی هەژماری من دەیکات جیایە لەو تەوتینەی بەغدا داوایدەکات"( فازل نەبی وا دەلێت).

فازل پێشبینی دەکات کەئەمجارەش بەغدا کارئاسانیی بکات و موچەی مانگی پێنج رەوانە بکات، بەڵام ئەمە تاسەر نابێت.

نەبی جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی، هەتا کێشەی هەژماری من و تەوتین چارەسەر نەکرێت، دواکەوتن و نەناردنی موچە بەردەوامدەبێت .



PM:04:40:05/06/2024