"حکومەتی هەرێم کات دەکوژێت و نایەوێت بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکات"

دەستەی داکۆکی هۆشداری دەداتە حکومەت و  وەزارەتی دارایی هەرێم، کە چیتر بە بیانووی جیاواز ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دوانەخرێت.

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی داکۆکی لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا ڕایانگەیاند" داوامانکردووە لە وەزارەتی دارایی عێراق سێ مووچە فەوتاوەکەی ساڵی رابردوومان بۆ خەرجبکرێت".

جەختیان لەوەشکردەوە، دواکەوتنی مووچەی هێزەئەمنییەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە، کە لیستی مووچە بە کۆد دەنێرن بۆ بەغدا و پڕیانکردووە لە ناوی وەهمی.

ئەوەشیان خستەڕوو، حکومەتی هەرێم کات دەکوژێت و نایەوێت بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکات.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان ڕاگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا، بۆ داواکردنی ماف و شایستەداراییەکانیان.


PM:07:09:07/06/2024