پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و تۆزوخۆڵ دەبێت

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵیت پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و سبەینێ خێرایی با چالاک دەبێت و توزێکی سوک دروست دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم  ئەمڕۆ شەممە   ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە سبەی یەک شەممە  کەشی ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێـت لەکەڵ ئەگەری کەمێک بروشکە باران لە ناوچە سنوریەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە(١-٢) پلە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ ، و خێرای با /  مامناوەند دەبێت ( ١٠ – ٢٠ )کم/س هەندێ جار چاڵاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠کم/س لەزۆربەی ناوچەکان چگە لە پارێزگای دهۆک، و  لە گەڵ خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣ 
 
سلێمانی : ٤٠
  
دهۆک : ٤١ 

کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٢ 

زاخۆ : ٤٣
 
سۆران : ٣٩

حاجی ئۆمەران : ٢٩

گەرمیان : ٤٧



AM:10:24:08/06/2024