لە هەرێمی کوردستان هێڵەکانی ئینتەرنێت دوو کاتژمێر ڕادەگیرێن

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن، لە ئێستاشدا سەرجەم ئامادەکارییەکان و مەرجەکان بۆ تاقیکردنەوەکان تەواو کراون". 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی وزاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی تەواوکراوە". 

لەبارەی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە، ئالان حەمە سەعید ڕاشیگەیاند" هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کەمترین ماوەی ئینتەرنێت دەبڕدرێت، بۆ ئەوەی کاری دامەزراوە گشی و تایبەتەکان پەک نەخرێن".

وتیشی" لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٦:٠٠ بەیانی تا ٨:٠٠ی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن، بۆ ئەوەی حاڵەتی فێڵکردن ڕوونەدات، ئەو کاتەش گرفتێکی ئەوتۆ دروست نابێت". 

ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ پاراستنی سەلامەتی تاقیكردنەوەكان و ڕێگری لە دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانە كە ساڵانە لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ هەردوو خولی یەكەم و دووەم ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.



PM:01:39:08/06/2024