بازاڕی قەیسەری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

دوای ئاگرە گەورەکەی ڕۆژانی ڕابردووی بازاڕی قەیسەری هەولێر، بڕیاردرا بە گوژمەی زیاتر لە ٥ ملیار دینار نۆژەن بکرێتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بازاڕی قەیسەری بە تێچووی ٥ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی نۆژەندەکرێتەوە". 

وتیشی" لەگەڵ بانکی جیهان ڕێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی ئەو کاسبکارانەی دەیانەوێت قەرز بکەن، بەبێ سوود قەرزیان پێ بدرێت، بۆ ئەوەش دەتوانن سەردانی پارێزگای هەولێر بکەن و پشتگیرییان پێدەدرێت تاوەکو قەرزەکە بکەن". 

رونیشیكرده‌وه‌، له‌ رۆژی پێنج شه‌مه‌ی رابردووه‌وه‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر‌ ده‌ستیپێكردووە، تێچوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕەش له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا دابینكراوه‌. 

ڕاشیگەیاند" دوای ڕووداوی ئاگرەکەش بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی کرێی ساڵێک، هەروەها لێخۆشبوونیان لە پارەی تابلۆ و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، وە لێخوشبوون لە سەدا ٥٠ی باج بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و لە سەدا ١٠٠ بۆ ساڵی ٢٠٢٤".


PM:02:00:08/06/2024