بەبڕی زیاتر لە ١٨٩ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت

کارەبای سلێمانی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی بە بڕی ١٨٩ ملیۆن دینار ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، له ‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبانی سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی ٨%ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ ١٨٩ ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ نۆژەنكردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای بازیان و بینای صیانەی كارەبای بازیان.

‌ئەوەشی خستەڕوو، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌  سەد و هەشتاو نۆ ملیۆن و نۆسەد و نۆ هەزار دینار و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی ١٨٠ ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.



PM:12:50:09/06/2024