لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و باڵوێزی فەڕەنسا باسی هەڵبژرادنکراو سەرۆکی هەرێمیش وتی" لە كاتێكی گونجاوی ئه‌مساڵ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانبڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ( ماوە بۆدرێژکراوەی) هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه وداكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكی گونجاوی ئه‌مساڵدا به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی فەڕەنسادا باس له گرنگیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی.
پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق، دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو، سبەینێ (١٠ی حوزەیران) ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەڵام دوای بایکۆتکردنی پارتی و راگرتنی کارەکانی کۆمیسیۆن هەڵبژاردن دواکەوت و دواتر پارتی وتی" بەشداری هەڵبژاردن دەکەن"، بەڵام تا ئێستاش بە فەرمی ڕۆژێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دیاری نەکراوە.