پارتی دەربارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا

وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پارتی بە نووسراوی فەرمی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە، بۆ بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا". 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند" پارتی بە نوسراوێکی فەرمی، ڕەزامەندی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە". 

بڕیاربوو سبەینێ دووشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام جارێکی دیکە هەڵبژاردن دواخرایەوە و بڕیارە سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.


PM:01:41:09/06/2024