وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بڕیاریدا

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە میدیای پارتی ڕاگەیەیاندووە" بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی دراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمزووانە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم. 

تائێستا هێزە ئەمنییەكانی هەرێم مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

هەرچەندە حکومەتی عێراق داوای ناوی تەواوەتی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم داوای کردووە لە بری ناو كۆد بنێرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەكردەوە.


PM:02:43:09/06/2024