لە بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنووری شارباژێڕ کەوتووەتەوە و تائێستاش کۆنتڕۆڵنەکراوە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" لە بەیانی ئەمڕۆوە ئاگر لە ناوچەی شارباژێڕ کەوتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵنەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە سنووری گوندەکانی کۆڵەر و باڵخ و بایزاوە و کارێزەی گرتووەتەوە و لە ئێستاشدا
تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتاون.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە گوندی هەناران لە سلێمانی زیاتر لە ٥٠ دۆنم گەنم و جۆ سووتان.