بارەگای بارزانی: هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجام دەدرێت

بارەگای بارزانی لە راگەیاندنێکدا باس لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەمساڵدا دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، "ئەمڕۆ یەکشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبووەتەوەو یەکێک لە تەوەرەکان باسی هەڵبژاردنیان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کراوەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ئالنگاریی و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە کراوە.

دوای تێبنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمە یەکەم راگەیەندراوی فەرمیی بارەگای بارزانییە کە باس لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بکات لەمساڵدا.




PM:08:54:09/06/2024